English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێجیریا... گروپێكی چه‌كدار ده‌ستڕێژی گوللـه‌ له‌ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كوژراو و رفێنراو هه‌یه‌
2021-05-31 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

گرووپێكی چه‌كدار به‌ ماتۆرسكیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئایینی له‌ ویلایه‌تی نیجه‌ر رۆژئاوای نێجیریا، له‌ ئه‌نجامدا یه‌ك قوتابی كوژرا و ١٠٠ی دیكه‌ش رفێندران، گوته‌بێژی ویلایه‌ته‌كه‌ش باسی له‌وه‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ بگات قوتابییه‌ رفێندراوه‌كان ئازاد ده‌كه‌ین.

گوته‌بێژی ویلایه‌تی نیجه‌ر، واسیو ئا. ئابیۆدون به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند کە ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به‌ ماتۆڕسكیل چوونه‌ته‌ ناو قوتابخانه‌ی ئایینی سالیهو تانكۆ له‌ ناوچه‌ی ته‌گینا و قوتابخانه‌كه‌یان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌.

واسیو ئا. ئابیۆدون ئاشكرای كرد، له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا، یه‌ك كه‌س كوژراوه‌ و ده‌یان قوتابیش رفێندراون.

باسی له‌وه‌ش كرد، هێشتا ژماره‌ی قوتابییه‌ رفێندراوه‌كان دیار نییه‌، هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانیان پێ بگات قوتابییه‌ رفێندراوه‌كان ئازاد ده‌كه‌ین.

میدیای ئه‌و وڵاته‌یش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ١٠٠ قوتابی رفێندراون.

 

AA





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad