English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا کەی عێراق بۆ عێراقیەکان نابێ
2021-06-02 [09:36 AM]

نوسینی : د. مەیادە نەجار


كازمی ئەو كەسەی بەیەكەم سەرۆكی حكومەتی عێراقی لەدوای 2003وە دادەنرێت كە ئێرانیەكان و هێزە شیعەكانی هاوپەیمانیان بەناچاری قبوڵیانكرد، بەتایبەتی كازمی لەسەر وەختیكدا هات كەكوژرانی قاسم سلیمانی فەرماندەی قودس و گورزە گورچكبرەكانی ئەمریكیەكان ئەوانی ماندووكردبوو، بەلام ئەوەی جێگەی سەرنجە كازمی ئەوەی لەهەگبەیدایە كۆنترۆلكردنی تواناكانی ئێران و وەك دەوترێت نینۆك كردنی توانای ئێرانە لەناوچەكەدا. وە دەستگیركردنی فەرماندیەكی حەشد رەنگە یەكەمجار بێت سەركردەی گروپێكی نزیك لەئێران بە شێوەیەك دەستگیربكرێت، لەكاتیكدا بەدرێژای ساڵانی رابردوو گروپەكانی نزیك لەئێران هیچ جۆرە رێگرییەكیان نەبوو، بەلام ئەمرۆ كازمی بەئاشكرا سەركردەكانی حەشد دەستگیر دەكات، وەك بینیمیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بە تۆمەتی كوشتنی چالاكوانان دەزگا ئەمنیەكان سەركردەیەكی حەشدی شەعبی بەناوی (قاسم موسلیح ) لە ڕۆژئاوای ئەنبار دەستگیركرد. حەشد و دژە تیرۆر دەستگیركردنی خەفاجی رەوشی بەغدای شلەقاند، هێزەكانی حەشدی شەعبی هەموو دەروازەكانی ناوچەی سەوزیان گرت و هەڕەشەی دەستبەسەركردنی كازمیان كرد، بەلام هەر زوو هێزەكانی دژەتیرۆر و سوات و سوپا و هیزە تایبەتەكانی كازمی بەچەكی قورس وەك تانك وزریپۆش زۆربەی شەقامەكانی بەغدا و بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز بڵاوەیان كرا دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردەوە، رەنگە بەم هەنگاوە كازمی نیشانی ئیران و هاوپەیمانیەكانی دا كە ئەو گوێ بەهەرەشەكانیان نادات ، چونكە چەندین جاریتریش حكومەت و حەشدی شەعبی سەنگەریان لە یەكتر گرتووە، هەموو جارەكان لەبەرژەوەندی حەشد كۆتایی پێهاتووە بەلام ئەمجارەیان جیاوازترە . هەلبژاردن خالێكی تر كەشایەنی باسكردنە رەوشی عێراق زیاتر قولدەكاتەوە نزیكبوونەوەیە لەهەلبژاردنی پێشوەختە، وەك دەبینین ئەمریكا دەیەوێت بەر لەهەلبژاردن بەتەواوەتی حەشد لەقالب بدات، چونكە باش دەزانێت بەم هەنگاوە ورەی لایەنگرانی ئێران لە هەڵبژاردنی داهاتوودا تێكدەشكێنێت، لەكۆتایدا بەبەرژەوەندی ئەمریكیەكان كۆتایی دێت چونكە دەتوانن لەرێگەی پەرلەمانی داهاتوو هەژموونی ئێرانیەكان لاوازیان بکەن ، بەلام مشهدی سیاسی خۆی بە پێچەوانە نیشان دەدات کە لە حالی حازر ئەستەمە ئەوە رووبدات.





ئەم هەواڵە 6085جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad