English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێری پایتەخت،شوناسی سیاسی،دیپلۆماسی وئابووری نەتەوەیی كورد ..
2021-06-03 [09:59 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە مێژوو دوور و نزیك هەولێر پایتەخت و ناوچەیەكی جیوستراتیژی،سیاسی،سەربازی وئابووری گرنگ بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا ، دەیان جار ڕووبەرووی پەڵاماردان وداگیركاری چڕوقورس بووەتەوە ،بەڵام وەك قەڵایەكی پۆڵایین و بەهێز شوناس و كوردبوونی خۆی پارٍاستووە .بۆ قۆناغی ئێستاش، هەوڵێر لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، هەوڵی زۆر بۆ داگیركردن و شێواندن و تیرۆر و تۆقاندن و ناسەقامگیری لە گشت روویەكەوە دەرٍاوە، بەڵام مێژوو گەواهیدەرە قوربانیی دان وخوێنبەخشین و خۆڕاگری ڕێگە لەكەوتن و شێواندنی ئەو شارە لە مێژینە و دێڕینەی نەتەوەیی كورد گیرا كە تا بە ئەمڕۆش هەڕەشە و مەترسییە نەیاران لە سەر پایتەختی كوردستان بەردەوامە . جێگەی هەڵوەستەكردنە، زۆرێك لە لایەنی بە كوردی چ لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان و چ لە ئەم بەشەی كوردستان لە ماوەی رابردوو، لە جیاتی زیاتر پشتیوانی كردنی دۆزی ڕەوایی گەلی كورد و بەهێزكردنی پێگەی هەرێم و بەتایبەت هەولێری پایتەختی كوردستان كە ئەمڕۆ ئومێدی هەموو نەتەوەیی كوردە لە سەر ئاستی كوردستانیی گەورە، بە پێچەوانەوە ، هەر جارەوە یان رٍاستەخۆ كاریان بۆ تێكدانی سەقامگیری و ئارٍامی پایتەختی كوردستان كردووە و یانیش لە ڕێگەی پشتیوانیكردنی گروپ و لایەنە تێكدەرەكان هەولێری شێواندن و ناشرین كردنی پایتەختی كوردستان و بەتایبەت كە ئەمرٍۆ هەرێمی كوردستان و هەولێر خاوەن شوناسێكی گەورەی بۆ كورد و لە سەر ئاستی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووریی و سەربازیشەوە ژمارەیەكی دیار و بەرچاویی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەینە . شارٍاوە نییە ، ئەمرٍۆ هەولێری پایتەختی كوردستان بە بەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لەو وڵاتانەی كە دەیان ساڵە خاوەن دەوڵەت و ئابووریی سەربەخۆن و هەروەها خاوەن چەك و جبەخانە و هێزی ئەمنی تۆكمەن ، زۆر لە پێشتر و گەشەسەندن دایە و تا دێت زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێت ، ئەوەش وایكردووە نەیارانی تووشی هیستریا و ڕق و كینە بەرانبەری بە هەولێری پایتەختی كوردستان بكاتەوە و چاویان بەو پێشكەوتن و خۆشگوزەرانییانەی گەلی كورد هەڵنەیەت و بەردەوام پیلانگێری لە دژی ئەنجام بدەن وەك لە رابردوو و ئێستاش دەبینرێت یا لەڕێگەی هێرشی میدیایی چەواشەكاریی و یانیش لە رێگەی میلیشایی بەكرێگیراویی وڵاتانی ئیقلیمی و گروپی تر پەڵاماری پایتەختی كوردستان دەدرێت بۆ ئەوەی ناخی نەخۆشیان بە نائارٍامكردنی هەولێر هەست بە ئاسوودەیی بكات. وەك چۆن لە ماوەی رابردوو، نەیارانی گەلەكەمان بە پاڵپشتی هەندێك هێزولایەن لە نێوخۆیی هەرێمی كوردستان بە چەندین سیناریۆی و نەخشەی مەترسیدار و شووم لە دەڤەرەكانی سلێمانی، گەرمیان ، رٍاپەرین و حەڵەبجە ، بۆ ماوەی چەندین ساڵ و تا ئەم دواییانەش چۆن خەڵكیان چەواشەدەكرد ، چۆن بانكی برۆخێت و ئینجا پەڵاماری خەڵك وبارەگا و كاری تیرۆریستانە و تێكدەرانەیان ئەنجامدا تا ئەو زێهنیەت و فیكرە تێكدەرانە بگوازنەوە بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان و شارە ئارٍامەكانی تر كوردستان ، بەڵام بۆیان نەچووە سەرٍ. ئەمرٍۆ ، ئیتر هەولێری پایتەختی كوردستان و خەڵكی هوشیاری كوردستان زۆر بە روونی لە و سیناریۆ و مەرٍامەی دوژمنان هەولێر و كوردستان وسەقامگیری و خۆشگوزەرانی كوردستان گەیشتوون ، ئەو خەون و سیناریۆیانە بە سەر چوون و كەس باوەر بە دوژمنان و كۆیڵەكانیان ناكات ، ئیتر كاروانی سەركەوتن و پێشكەوتنی كوردستان و بەتایبەت پایتەختەكەی بەردەوام لە رووی گەشەسەندن و ئاوەردانی و پێشكەوتن و هەروەها لە رووی سیاسی دیپلۆماسی و ئابووری بەرەو پێشەوەیە و ئینجا لە رووی سەقامگیری و ئارٍامییەوە گشت هێزەكانی ئەمیینەكان بە هەموو تواناوە ، پارێزگاری لە هاوڵاتیان و ئارٍامی پایتەخت دەكەن و رووبەرووی هەموو هەولێكی نەزۆك و تێكدەرانە كە تێیدا مەرٍام نەسەقامگیری بێت دەدات . بەتایبەت كە هەولێری پایتەخت ، شوێنی گەورەتین باڵێوزخانەی وڵاتانی زڵهێز ، ئەوروپا و ناوچەكەیە و هەروەها دەیان كۆمپانیایی گەورەی بواری نەوت و وزە و بازرگانیی بە متمانەیەكی زۆر و پتەوەوە ، ئەرك و كارەكانیان جێبەجێ و وەربەهێنان دەكەن و لەماوەی رابردوویی ناسەقامگیری بەغدا و پارێزگاكانی ناوەراست و باشوور زۆرێك لە باڵیۆزخانەی وڵاتان كارەكانیان بۆ هەولێری پایتەختی ئارامی و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست گواستەوە . دەبێت نەیارانی هەولێری پایتەخت وگەلی كوردستان ئەو رٍاستییە باش بزانن كە سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان بەتایبەت پارتی و بارزانیی بە كردەوە و بەهەموو تواناەوە ، رووبەرووی هەموو هەوڵێكی تێكدەرانەی هەر هێزولایەن و گروپێك دەبێتەوە بۆ ناسەقامگیركردنی پایتەختی كوردستان و چۆن لە رابردوو وئێستاشدا بەهەموو تواناوە هەوڵە دیپلۆماسی و سیاسییەكانی خستۆتەگەڕ لە پێناو پاراستنی زیاتر ئاشتی ، سەقامگیری و پێگەوەژیان هەولێر كە ئەمرٍۆ پایتەختی شوناس،سیاسی،دیپلۆماسی وئابووری نەتەوەیی كوردە ..





ئەم هەواڵە 6226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad