English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی پەکەکە بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەکی کوردانە دەستیان چووە خوێنی پێشمەرگە کە لە پێناو پاراستن و بەرگریکردن لە نیشتیمان
2021-06-07 [09:08 AM]

نوسینی : ڕەوان ئیدریس بارزانی


رۆژی ٢٠٢١/٦/٥ لە کەمینێکدا چەکدارانی پەکەکە بەبێ هیچ بیرکردنەوەیەکی کوردانە ، دەستیان چووە خوێنی پێنج پێشمەرگە و بریندارکردنی شەش پێشمەرگەی تر ، کە لە پێناوی پاراستن و بەرگریکردن لە نیشتیمان بەرەو بەرزاییەکانی مەتین هەنگاوییان دەنا . ‎لەکاتێکدا، ئەم تاوانە نابەرپرسانەیان شەرمەزار دەکەم، و وەبیریشیان دێنینەوە کە سەرۆک بارزانی خوێنڕشتنی کوردی بەدەستی کورد حەرام کردووە، بەڵام پێویستە سنوورێکی یەکجاری بۆ چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، دابنرێت و ناوەندی چالاکیی و جم و جۆڵەکانییان لە هەرێمی کوردستان بگوازنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستە لێی بن ، چونکە چیدیکە لەئاست شەھیدکردنی پێشمەرگە بێ دەنگ نابین ، پەکەکە ئەوە جاری یەکەمی نییە بەڵکو پێشوتریش پێشمەرگەی شەھید کردووەو خەڵکی رفاندووەو پیلانی تیرۆری بۆ بەرپرسانی حیزبی و حکومی دارشتووە ، ئەوانەی پاساویش بۆ ھێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە دەھێننەوە ھیچیان کەمتر نییە لەوانەی کە لوولەی تفەنگەکانیان ڕوو لە پێشمەرگە بێت و شەھیدیان بکەن . ‎ئەوەی (پەکەکە) دەیکات شەڕی بەوەکالەتی ئیقلیمیە دژی ھەرێمی کوردستان و لەبنەڕەتدا پڕۆژەیەکە دژی کورد دروستبووە لەژێر ناوی کوردایەتی ، بۆ جێ بەجێ کردنی مەرام و ئەجیندای دووژمن کە بە ھۆیەوە کوردستان بخرێتە مەترسیەوە . ‎ھێرش کردنە سەر پێشمەرگە ھێرشە بۆ سەر ھەموو تاکێکی ھەرێمی کوردستان ، پێویستە کۆدەنگیەکی نیشتمانی دروست بکرێت دژی پەکەکە و سنوورێکیان بۆ دابنرێت، چونکە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئامادە نین، باجی هەڵەو سەرەڕۆیی و زوڵمی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان بدەن. هەروەک بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند سی ساڵە پەکەکە سەرچاوەیەکی کێشەیە بۆ دەسەڵاتدارێتی سیاسی و ئیداری هەرێمی کوردستان و مایەی ماڵوێرانییە بۆ دەیان هەزار کەسی سەدان گوندی هەرێمی کوردستان . ‎پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەھیدە قارەمانەکانمان دەکەم و لەخوای گەورە دەپارێمەوە گیانی ئەوان بەر رەحمەتی فراوانی خۆی بخات و لە بەھەشتی بەرین شوێنیان بکاتەوەو سەبرو ئارامیش بە کەسوکارو ھاوڕێکانیان بدات و شیفای بەپەلەش بۆ بریندارە قارەمانەکان بنێرێت .





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad