English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم پێنج هەنگاوە بۆ گەڕانەوەی گەشەی قژت پەیڕەو بکە
2021-06-09 [09:31 AM]

ZNA ــ هەولێر


 

 

وەک دەوترێت قژ تاجى جوانى ئافرەتانە، بەڵام کەمیش نین ئەو پیاوانەى گرنگییەکى زۆر بە جوانى و بەهێزى قژیان دەدەن، بەم چەند هەنگاوە سادە و ئاسانانە گەشەى قژت زیاد بکە و پارێزگارى لە جوانییەکەى بکە.

 

یەکەم-مەساجکردنى ڕۆژانە بۆ پێستى سەر یارمەتیدەرێکى باشە بۆ حەسانەوەى تاڵى قژەکان و دووبارە بەهێزبوونى سەلکى مووەکان، بەجۆرێک ڕۆژانە بۆ ماوەى چەند خولەکێک بەسەرى پەنجەکان پێستى سەر مەساجبکرێت.

 

دووەم- بۆ ئەوەى پێستى سەر لە وشکبوونەوە بپارێزرێت و لەکاتى مەساجکردنیدا ئەزییەت بە بنى مووەکان نەگات، بەکارهێنانى زەیتى گوێزى هند دەبێتە یارمەتیدەر بۆ سودگەیاندنى مەساجەکە بە پێستى سەر، ئەگەر قژت لەو جۆرانەیە کە هەمیشە چەورە ئەوا چەند خولەکێک پێش حەمامکردن زەیتى گوێزى هندی بەکاربهێنە و دواتر بیشۆ، ئەو جۆرە زەیتە پاریزگارى لە مانەوەى پرۆتینى پێستى سەر دەکات.

 

سێهەم- بەکارهێنانى ڕۆنى سەبار، لە کۆنەوە ئەم ڕۆن بۆ ڕێگرى لە هەڵوەرینى قژ بەکارهاتووە و خاوبوونەوە و پشو بە فەروەى سەر دەدات.

 

چوارەم- ئاوى پیاز پێکهاتەیەکى باشە بۆ بریقە و ئەستوربوونى تاڵى قژەکان، دەکرێت ئاوى پیاز بۆ ماوەى (15) خولەک بدرێت لە قژەکە و دواتر بشۆرێت، ئاوى پیاز سوڕى خوێن چالاکدەکات و کیراتینى قژ زیاد دەکات.


پێنجەم- جگە لەو پێکهاتەنەى باسکران، ئاوى لیمۆش فەروەى سەر توندتەکاتەوە و ئەوەش وادەکات قژ پڕتر و بەرەنگتر دەربکەوێت، جگە لەوەش ئاوى لیمۆ ئەگەر بدرێت لە سەر کڕێش ناهێڵێت.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad