English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە خولی ئەمساڵی بافتادا دوو ئەکتەری کۆچکردوو خەڵاتکران
2021-06-08 [03:44 AM]

ZNA – هەولێر


74مین خولی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا کە شەوی رابردوو بەڕێوەچوو، دوو ئەکتەری کۆچکردوو خەڵاتکران.

یەکێک لەو ئەکتەرانە هێلین ماکرۆری بوو کە پێشتر رۆڵی گرای لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Peaky Blinders گێڕاویەتی و بەر لە چەند مانگێک بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد، هەروەها ئەکتەری بەریتانی کۆچکردوو نیکی گراهام خەڵاتکرا.

خەڵاتکرانی ئەو دوو ئەکتەرە کۆچکردووە دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەبوو، بەشێکیش رەخنەیان لە رێکخەرانی رێوڕەسەمەکە گرت کە دەبوو باربەرا وندسۆریش خەڵات بکرێت کە ساڵی رابردوو بەهۆی نەخۆشی زهایمەرەوە لە تەمەنی 83 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

لە خولی ئەمساڵی رێوڕەسمی خەڵاتەکانی بافتا، میکایلا کویل بەهۆی رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی "I May Destroy You"  گرنگرتین خەلاتی بافتای وەرگرت، ئەوی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بوو، هەروەها پۆل میسکال خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیشەنگی بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرە درامای "Normal People" وەرگرت.
 





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad