English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"Fast & Furious" فیلمی پڕداهاتی ئەم هەفتەیەی جیهانە
2021-06-08 [05:30 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی سێیەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Fast & Furious لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا و وەک فیلمی پڕداهاتی ئەم هەفتەیە لە جیهاندا دەسنیشانکرا.

بەشی نۆیەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 19 ئایار لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی گەیشتووەتە 360 ملیۆن و 366 دۆلاری ئەمریکی و تەنها لە سینەماکانی چیندا 203 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاست، 6.2 ملیۆن دۆلار بووە و لە رووسیا 8.2 ملیۆن دۆلار و لە سینەماکانی هۆنک کۆنگ 2.4 ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای یونیڤێرسال کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە، چاوی بڕیوەتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی ئەمریکی وەک داهات بۆ فیلمەکە، بەڵام نێوان ئەو ژمارە و ئەو داهاتەی ئێستا، مەودایەکی زۆر هەیە.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad