English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی راگه‌یاندراوێكی له‌ باره‌ی به‌های دۆلار و دینار بڵاو كرده‌وه‌
2021-06-10 [11:15 AM]

ZNA_ هەولێر


وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حکومەتی عێراق وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە دەگوترێت نرخی دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار.

وەزارەتی دارایی عێراق لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، "ئەو لێدوانانەی هەندێک لەڕاگەیاندنەکان لەزاری وەزیری داراییەوە بڵاویانکردوەتەوە، گوایە 100 دۆلار دەبێتە 300 هەزار دینار، دورن لەڕاستییەوە".

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانج لەبڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە ناجێگیرکردنی بازاڕی دراوو ئابووریی عێراقە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵێک لەزاری عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بڵاوکرایەوە، کە گوایە عەلاوی وتویەتی:"بەهای ڕاستەقینەی 100 دۆلار 300 هەزار دینارە".





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad