English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌گه‌ڵ كار گروپ رێككه‌وتین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا
2021-06-10 [05:40 AM]

ZNA-هەولێر


 لەراگەیاندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ رێکەوتی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی کرد لە شێخ باز رەئووف بارزنجی خاوەن کۆمپانیای کار گروپ .


وەزارەتی کارەبا رایدەگەێنێت: لەدیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ھەماھەنگی نێوان وەزارەت و کۆمپانیای کار گروپ کرایەوەو وەزیری کارەبا لەنزیکەوە گوێبستی گرفت و کێشەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و رێگاچارەسەرەکان بوو .


لەبەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا ھاتووە:  ھەردوو لا لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا رێککەوتن بەتایبەتی لەم وەرزەدا کە تادێت بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمان خواست لەسەر وزەی کارەبا رووی لەھەڵکشان کردووە.


وەزارەتی کارەبا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: کەھەر لەو دیدارەدا شێخ باز رەئووف بەرزنجی سوپاسی وەزیری کارەبای کرد بۆ ئاسانکاریی و پاڵپشتیی  وەزارەتی کارەبا بۆ  وەبەرھێنەکانی کارەبا.





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad