English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی بۆ بەرزنەبوونەوەی زیاتری بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد
2021-06-10 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


بانکی ناوەندیی عێراق کە بۆ پڕکردنەوەی خواستی دراوە بیانییەکان، بڕیاریدا بە زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار .

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی بانکی ناوەندیی عێراق، کە پڕکردنەوەی خواستی دراوە بیانییەکان، بانکی ناوەندی بڕیارداوە بە زیادکردنی خستنەڕووی دۆلار بۆ بانک و حەواڵە و کۆمپانیا مۆڵەتدراوەکان.

بانکی ناوەندی ئاشکرای کردووە، لەمەودوا پشکی بانکەکان بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلاری ھەفتانە دەبێت، کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆری دراویش کە دابەشبوون بەسەر سێ کۆمەڵەدا، تیایدا کۆمەڵەی یەکەم ھەفتانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دۆلار، کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی دووەم ٧٥٠ ھەزار دۆلاری ھەفتانەیە و کۆمپانیاکانی کۆمەڵەی سێیەم ٧٠ ھەزار دۆلاری ھەفتانەیە.

ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی عێراق لە کاتێکدایە کە پێشووتر بڕەکە کەمتر بوو، ئەوەش وای کرد بەھای دینار زیاتر بەرامبەر بە دۆلار دابەزێت.





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad