English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆمپیۆ: قاسم سولەیمانی لەپێوەندی لەگەڵ ئاشتیی ئیسرایل و عەرەبان کوژرا
مایک پۆمپئۆ وزیری پێشووی درەوەی ئەمریکا
2021-06-10 [08:15 AM]

​ZNA- هەولێر


مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا، رۆژی پێنجشەممە بە رۆژنامەی "یەدعوت ئاخرونوت"ی ئیسرائیلی راگەیاند، كوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران پەیوەندی بە رێكکەوتنی ئاشتیی ئیبراھیم لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی كەنداوەوە ھەبوو.

پۆمپیۆ هەروەها گوتی، رێككەوتنی فرۆشتنی فرۆكەی ئێف ٣٥ بە ئیماراتیش لە چوارچێوەی رێكەوتنی ئاشتی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل ھەبووە.

قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس  بە فەرمانی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا لە فرۆكەخانەی بەغدا كوژران و ئەمە یەكەمجارە بەرپرسێكی باڵای ئەوكاتی ئەمریكا كوژرانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە رێکكەوتنی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی كەنداوەوە گرێ دەدات.





ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad