English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان دەکات
2021-06-14 [06:31 AM]

 ZNA  - ھەولێر 




ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە د.کاوە مەحموود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکییەوە.

سەرۆکی حکومەت پرسە و ھاوخەمی خۆی بە سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان گەیاند و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

د.کاوە مەحمود سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیکردن و ھاوخەمیی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad