English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە مامۆستا به‌کر مسته‌فا دەکات
2021-06-14 [09:26 AM]

ZNA_ هەولێر


ئه‌مڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٦/١٤ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا به‌کر مسته‌فا، ڕاوێژکار له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پێشمه‌رگه‌ی دێرین حاجی عوسمان مسته‌فای برایان‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى پێشکه‌ش به‌ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌یان کرد و هاوخه‌میی له‌گه‌ڵ ده‌ربڕین.

به‌ڕێزیان هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌‌‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى بداته‌‌ بنەماڵە به‌ڕێزه‌که‌یان.

لاى خۆیەوە به‌ڕێز مامۆستا به‌کر مسته‌فا وێڕای ده‌ربڕینی پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان، سوپاسی په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى کرد.





ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad