English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ڕێگه‌ی 39 خاڵەوە چاکسازی لە وەزارەت و یەکەی 70 و 80 دەکات
2021-06-14 [09:47 AM]

ZNA- ھەولێر


‎لەسەر فەرمانی سەرۆك بارزانی، یەکەی 80ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەشێوه‌ی كرده‌ییش چەند هەنگاوێك بەو ئاراستەیە نراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانە بۆ یەکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمەرگە
‎رێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە له‌ په‌رله‌مانی كوردستان کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ورده‌كاری له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ده‌خاته‌ڕوو ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی یه‌كه‌ی 80ی راسباردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكات و خۆی رێكخات، تاوه‌كو له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كار بكات و هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ی به‌سه‌ر یه‌كه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا جێبه‌جێ ده‌بن، له‌سه‌ر یه‌كه‌ی هه‌شتاش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
‎هه‌روه‌ها گوتی: به‌و ئومێده‌ین كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كه‌ی 70ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش هه‌مان هه‌نگاو بنێت، تاوه‌كو هه‌موو هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ له‌ژێر یه‌ك چه‌تر كۆبكرێنه‌وه‌ و ببن به‌ هێزێكی یه‌كگرتوو و فه‌رمان له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ربگرن.
‎ئێستا ئەوەی ماوەتەوە هەوڵەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بۆ ئەوەی یەکەی 70ی سەر بەو حزبەش بخرێته‌ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، باڵانبۆ محه‌مه‌د، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە له‌ پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت: هەنگاوەکان بە ئاراستەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەن و سەرەتا دەبێ متمانە بگەڕێنینەوە.
‎وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا لە رێگەی 39 خاڵەوە چاکسازی لە وەزارەتەكەى و یەکەی حەفتا و ھەشتا دەکات، گرنگترینیان بریتییە له یەکخستنی یەکەی ژمێریاری، خانەنشینی، پێداچوونەوە به پلەى سەربازی، ژمارەی پاسەوانەکان و هەیکەلیەتی لیواکان، لێژنەی تایبەتمه‌ندیشیان لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ پێكهێندراوە.

 





ئەم هەواڵە 1306جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad