English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن هەورامی: مافی هەموو پێکهاتەکان لە دەستووردا دەپارێزرێن
2021-06-20 [02:37 AM]

ZNA-هەولێر


بەمەبەستی نووسینەوەی دەستوورێک بۆ ھەرێمی کوردستان، کە تەواوی پێکھاتەکان خۆیانی تێدا ببیننەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ میری ئێزدیان کۆ بووەوە.

ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاند: "لەگەڵ حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیان کۆ بووەتەوە، بۆ ئەوەی پرسی تایبەت بە دەستووری ھەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن و گوتیشی: "بۆ ئێمە گرنگە بیروبۆچوونی میری ئێزدیان لەسەر دەستووری ھەرێمی کوردستان بزانین، بۆ پاراستنی مافی پێکھاتەکەیان، بۆ لەمەودواش لەگەڵ میری ئێزدیان لەسەر خەت دەبین، بۆ ئەوەی ئەرک و مافەکانیان پارێزراو بن".

گوتیشی: "پێویستە یاسای ساڵی ٢٠١٥ ھەموار بکرێتەوە و یاسایەکی نوێ دابندرێت، با بزانین فراکسیۆنەکان چۆن رێک دەکەون، ئایا لیژنەی پێشوو بمێنێت، یان لیژنەیەکی نوێ دابمەزرێت، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە، نوێنەری ئێزدیان لەناو ئەو لیژنەیەدا ھەبێت".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکراشی کرد: "پرۆژەی دادگای تایبەتمەند بە تاوانبارانی داعش ھاتووەتە پەرلەمانی کوردستان و چەندین کۆبوونەوەی لەسەر کراوە، دروستکردنی ئەو دادگایە بۆ ئێمە گرنگە، ویستمان بۆچوونی میری ئێزدیان لەسەر ئەم بابەتەش بزانین، ھەروەھا لەگەڵ ھەدیە موراد، نوێنەری ئێزدیان لە پەرلەمان پێکەوە کار بکەن و ھەماھەنگییان لەگەڵ میری ئێزدیان ھەبێت، ئێمە پشتیوانیی ئێزدییەکانین بۆ پاراستنی تەواوی ئەرک و مافەکانیان".

ھێمن ھەورامی گوتیشی: "دڵنیاییمان داوەتە تەواوی پێکھاتەکان، کە مافی ھەموویان لە دەستووردا دەپارێزرێت".





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad