English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر 
2021-06-20 [03:08 AM]

ZNA   - ھەولێر



بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگاداری ئەو ھاوڵاتیانە دەکاتەوە کە بەنیازن موڵەتی لێخوڕێنی ماتۆڕسیکل دەربھێنن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بکەن . 


ئاگاداری
بۆسەرجەم ھاوڵاتیان وماتۆڕسوارانی بەڕێز
 بابەت/بەکارھێنان و لێخوڕین و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل
بەپێ ی یاسای ھاتووچۆی ژمارە ٨٦ی ساڵی٢٠٠٤ی عیراقی کەیاسای کارپێکراوە لەھەرێمی کوردستان پێویستە بۆلێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت.
١/ھەر کەسێک ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت پێویستە مۆلەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلی ھەبێت کەئەم مۆلەتە بەپێ ی یاسا دەدرێت بەوکەسانەی ئەو خاڵانەی خوارەوە بیانگرێتەوە.
ا/تەمەنیان ١٦ساڵی تەواوکردبێت
ب/لەپشکنینی پزیشکی بەسەرکەوتویی دەربچن
ج/لەتاقیکردنەوەی پراکتیکی (ترای) دەربچن بەسەرکەوتویی
د/ھەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بن ،واتا کەسانی بیانی بەھیچ شێوەیەک نابێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕن
٢/پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلەی لێیدەخوڕن تۆمارکراو بێت، واتا تابلۆی پێوەبێت،وەماتۆڕسکیلەکە بەشێوەیەکی فەرمی ولەدەروازە سنوریەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی  داخلی ھەرێم کرابێت.چونکە بەپێ ی یاسای ھاتووچۆ ھەر سوارۆیەک لەشەقام بڕوات ،دەبێت تۆمارکراو بێت.
٣/لەکاتی لێخوڕین پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی سەلامەتی لەکڵاوی سەرپارێز وئەژنۆو مەچەک پارێزەکان بەکاربێن لەلایەن شوفێرو سەرنشینەکەشەوە،وەنابێت لەیەک سەرنشین زیاتر سەر ماتۆڕسکیل بخرێت،وەنابێت سەرنشینەکە مناڵ بێت لەژێر ھیچ بیانویەک
٤/سەبارەت بەکۆمپانیاکانی گواستنەوەو چێشتخانەکان کەکاری دیلیڤەری دەکەن ،بەھەمان شێوە دەبێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراو بێت لەسەرناوی کۆمپانیا یان چێشتخانەکە،وەئەو کەسانەی لەسەری کاردەکەن ،دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینیان ھەبێت وەعیراقی بن ونابێت بیانی بن بەھەمو ڕەگەزنامەکانەوە
٥/بەگشتی پێویستە لەسەرماتۆڕسوارەکان پابەندی یاسا وڕێنماییەکانی ھاتووچۆ بن وجگە لەپێداویستیەکانی لێخوڕینی سەلامەت لەسەرترافیکەکان بۆچرای سوور بوەستن،بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕۆیشتن لێنەخوڕن،بۆکورتکردنەوەی ڕێگایەکان بەسەردورگەی ناوەندەکان نەکەون، لەنێوان ئوتومبێلەکان بەشێوەی لولپێچ لێنەخوڕن،دەستەڕاستی شەقامەکان بەکاربێنن نەک لاینی چەپی خێرا ،لەشوێنی قەدەغە ماتۆڕسکیلەکانیان ڕانەگرن... ھتد .
ھەر کەسێک پەیڕەوی ئەم خاڵانەی سەرەوە بکات لەکاتی لێخوڕین، لەلایەن مەفرەزەکانی ھاتووچۆ توشی گرفت نابێتەوە ،بەڵکو یارمەتیشی دەدرێت،بەڵام ھەر کەسێک لەو خاڵانە دەربچێت وسەرپێچی بکات مەفرەزەکانی ھاتووچۆ ناچار دەکات کەڕێکاری یاسایی لەگەڵ بگرنەبەر ودەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دابگرن

ئامانجمان پاراستنتانە

 ب ھاتووچۆی ھەولێر
٢٠٢١/٦/٢٠





ئەم هەواڵە 994جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad