English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی: نامانەوێ تاکە سەرچاوەی داهاتمان نەوت بێت
2021-06-20 [09:28 AM]

ZNA- ھەولێر


لە چوارچێوەی مەراسیمی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی رایگەیاند کە ئەو زانکۆیە لە کاتێکدا دروستکرا و دامەزرا کە هەرێمی کوردستان بە دۆخی شەڕی تیرۆریستانی داعشدا تێدەپەڕی، ئاماژەی بە ئەوەش دا کە زانکۆکە  پەیوەندی زانستیی لەگەڵ شەش زانکۆی ئەمەریکا هەیە و قوتابیانی زانکۆکە توانیویانە چەندین پڕۆژەی زۆر سەرکەوتوو ئەنجام بدەن، هەر لە میانەی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی گوتی: "نامانەوێت لە هەرێمی کوردستان تاکە سەرچاوەی داهاتمان نەوت بێت".

لەمیانەی گوتارەکەیدا مەسرور بارزانی سوپاس و ده‌ستخۆشی ئه‌ندامانی بۆردی زانكۆ و ستاف و مامۆستایانی زانكۆكه‌ی كرد و  پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌ قوتابییه‌ ده‌رچووه‌كانی ساڵی 2020 - 2021 كرد.

رایگەیاند: "شه‌ره‌فمه‌ندم بتوانم ئاماده‌ بم و شاهێدی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ بم. ستایشی ماندووبونتان ده‌كه‌م، به‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا. توانیتان زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا.

ئاماژەی بە ئەوەش دا: "له‌ مانگی شوباتی 2020ه‌وه‌ ئێوه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خوێندنی خۆتان، له‌ وه‌رگرتنی وانه‌كانتان له‌ رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه‌. خۆشحاڵم به‌وه‌ی خوێندن به‌ شێوازێكی سه‌ركه‌وتووانه‌ له‌م زانكۆیه‌ به‌ نایابی به‌ڕێوه‌چوو، بووه‌ مۆدێلێك بۆ زانكۆكانی دیكه‌ تا به‌و شێوازه‌ خوێندن بكرێت".

گوتیشی: "قوتابییه‌كان هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌ی كه‌ بڵاوبوویه‌وه‌، خۆبه‌خشانه‌ كاریان ده‌كرد و هاوكاری هه‌ژارانیان ده‌كرد، بوونه‌ مۆدێلێك بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندین كه‌مپینی جیاواز و به‌شدارییه‌كی كارایان هه‌بوو و سه‌ردانی شوێنه‌ جیاوازه‌كانیان ده‌كرد و پڕۆژه‌ی خۆبه‌خشی و خێرخوازیان ئه‌نجامدا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی گوتارەکەیدا گوتی: "له‌گه‌ڵ بوونی كۆرۆنادا، ئه‌وان توانیان زۆر پڕۆژه‌ی سه‌ركه‌وتوو به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن. كه‌ بووه‌ خاڵێكی گه‌وره‌ بۆیان. هه‌روه‌ها ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ی دایان نا بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان سوود له‌ كتێبخانه‌ی زانكۆكه‌ وه‌ربگرن و به‌رده‌وام بن له‌ خوێندن و توانیان چه‌ندین پڕۆژه‌ی بچووكی بازرگانی درووست بكه‌ن. ده‌رچووانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له‌ دهۆك هه‌وڵیاندا به‌شدار بن له‌ كێبڕكێ زانستییه‌كان له‌ ئاستی عێراقدا".

راشیگەیاند: "چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا دونیا بینییه‌كم هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی هه‌بێت و ببێته‌ مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و په‌روه‌رده‌ و جۆرێتی ژیان و درووستكردنی سه‌ركرده‌ بۆ داهاتوو و خه‌ڵكی خاوه‌ن روانگه‌ درووست بن، بتوانن چالاكانه‌ داهێنان ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بتوانن كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی زانستیی پێشكه‌ش بكه‌ن".

هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ راستیدا روانگه‌ و چركه‌ساتی درووستكردنی زانكۆكه‌ له‌ كاتی شه‌ڕی داعشدا بوو، كاتێك ئێمه‌ له‌ شه‌ڕدابوون، له‌ پاڵ ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌ و له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، كه‌ شه‌ڕی داعش ده‌كرا، لێره‌ ئه‌م بینایه‌، واته‌ بینای مسته‌فا بارزانی درووستكرا و له‌ 2014 ته‌واوكرا. نه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌كادیمی هاتنه‌ ئاراوه‌. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ باشترین هێز و چه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ هه‌موو ئاسته‌كان شه‌ڕی پێشكه‌وتن بكرێت".





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad