English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات
2021-06-21 [08:27 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا دوێنێ یەکشەمه‌ 2021/6/20، بە مەبەستی دابینکردنی ئاسانکاری لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رۆتین لەگەڵ بەرێوەبەرانی بەشە جیاوازەکانی دیوانی گشتیی وەزارەت کۆبووەوە.


له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: لە کۆبوونەوەکەدا پێداگیریی لەسەر گرنگی پێدانی هاووڵاتیان بە پۆرتالی خزمەت کرا، کە بەهۆیەوە هاووڵاتیان دەتوانن پێش سەردانکردنی فەرمانگەکانی کارەبا، سەردانی لینکی وەزارەتی کارەبا لە ماڵپەری https://gov.krd/moel/ بکەن و بە وەرگرتنی زانیاری لەسەر شێواز و شوێن و هەنگاوەکانی،  پێداویستییەکانی مامەڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا مامەڵەکانیان جێبەجێ بکرێت.

 

وەزارەتی کارەبا 13 جۆر خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی کەرتی کارەبادا پێشکەش دەکات و چۆنییەت و شێواز و هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی زۆربەی ئەم خزمەتگوزارییانە لە پۆرتاڵی خزمەتدا بەردەستن.

1

 





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad