English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەیانیەوە گەنمی جوتیاران وەردەگیرێت
2021-06-21 [08:42 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانە لە سە رجەم سایلۆ کانی هەرێم.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: ئێوارەی ٢٠/٦/٢٠٢١ لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ ئاگادارکراین کە لەهەرێم دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بکرێت.

كامیل گوتیشی،  بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، داوایان لێکراوە کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢/٦/٢٠٢١ وەک یەکەم رۆژی دەستپێکی وەرگرتنی گەنم لە سەرجەم سایلۆ کانی هەرێم رابگەیەنن.

هەروەها داواش لەجوتیاران دەکرێت پابەندی رێکارە دیاریکراوەکان بن بۆ گەیاندنی گەنمەکانیان بەسایلۆکان.

 





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad