English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکووک ... دوو تیرۆریستی مەترسیداری داعش دەستگیر کران
2021-06-24 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق رایگه‌یاند، دوو چەکدارى داواکراوى ڕێکخراوى تیرۆریستیی داعشى لە شارى کەرکووك ده‌ستگیر كران.

شانەى راگەیاندنى ئەمنى لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لەدواى بەدەستهێنانى زانیارى هەواڵگرى ورد، تیمەکانى هەواڵگرى سەربازى لە وەزارەتى ناوخۆ توانییان ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو لە شارى کەرکووک ئەنجام بدەن و دوو تاوانبارى داواکراو کە دوو تیرۆریستى مەترسیدارن، دەستگیر بکەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ئەو دوو تاوانبارە لە بەناو مەفرەزە ئەمنییەکانى کەرکووکى ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش کاریان کردووە و پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون و دۆسیەى لێکۆڵینەوە بۆیان کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad