English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق چوونه‌ ناو شه‌پۆڵی سێیه‌می كۆرۆنای راگه‌یاند.. له‌وانه‌ی پێشتر مه‌ترسیدارتره‌
2021-06-26 [10:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆڵی سێیه‌می په‌تای كۆرۆنا ده‌ستی پێكردوه‌، وڵاته‌كه‌ی چووته‌ ناو ئه‌م شه‌پۆڵه‌وه‌، باسی له‌وه‌ش كرد، پلانی پێدانی زیاتری ڤاكسین و ڕێنماییه‌كانی به‌رده‌وامه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ رایگه‌یاند، شه‌پۆڵی نوێی په‌تاكه‌ هاتووه‌ته‌ وڵاته‌كه‌ له‌ هه‌ردوو شه‌پۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌ پێشتر هاتبوونه‌ وڵاته‌كه‌، زۆر به‌هێزتر و مه‌ترسیدارتره‌، وتیشی، ئه‌م شه‌پۆڵه‌ نوێیه‌ پێویست ده‌كات له‌ ڕێگه‌ی خۆپارێزی رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌، له‌ هه‌مووشی گرنگتر به‌ستنی ماسك و دووری و وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ پێدانی زیاتری ڤاكسین و ئاماده‌كردنی بنكه‌كانی كوتان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه پلانێكی فراوانی پیاده‌كردوه‌، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی جیددی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بین و هه‌روه‌ها داوا له‌ سه‌رجه‌م میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ماڵه‌په‌ڕه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بكرێت، خه‌ڵك وریا بكرێته‌وه‌ و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بڵاو بكرێته‌وه‌ و له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ زانیارییه‌كان پشت به‌ سه‌رچاوه‌ پته‌وه‌كانی زانستی ببه‌سترێت.

سه‌یف به‌در باسی له‌وه‌ كرد، سه‌ركرده‌ ئایینی و هۆزه‌كان و كۆمه‌ڵگا و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان رۆڵی خۆیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌ په‌تای كۆرۆنا و رێگه‌كانی خۆپارێزی بگێڕن، داوا بكرێت خۆیان بكوتن به‌تایبه‌تی ئه‌و توێژانه‌ی مه‌ترسی زۆریان له‌سه‌ره‌، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ جیاجیاكانی بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی هۆشداری دا له‌وه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ پێی ناوه‌ته‌ سه‌ره‌تای شه‌پۆڵی سێێه‌می كۆرۆنا، وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، زۆربوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ شه‌پۆڵی سێیه‌م له‌ شه‌پۆڵی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هێزتره‌، داوای له‌ هاوڵاتیان كرد خۆیان بپارێزن و ڤاكسین وه‌ربگرن، وتیشی، له‌ هه‌فته‌كانی داهاتوو ڤاكسین دووهێنه‌ زیاتر ده‌كرێت.

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق له‌ 2020 ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق 40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌سه‌.

له‌سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئێستا یه‌ك ملیۆن و 311 هه‌زار و 93 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون، 17 هه‌زار تووشبووی په‌تاكه‌ مردوون.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad