English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ستێره‌یێكی كرواتیا به‌ر له‌ یاری ئیسپانیا تووشی كۆرۆنا هات
2021-06-27 [10:28 AM]

ZNA - ھەولێر


یاریزانێكی هه‌لبژارده‌ی كرواتیا رۆژێك پێش ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئیسپانیاتووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

 

 

ئه‌مڕۆ یه‌كێتی تۆپی پێی كرواتیا له‌ به‌یانامه‌یێكدا ڕایه‌گایند كه‌ یاریزان ئیڤان پریسیچ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووه‌.

 

هه‌روه‌ها له‌ به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ شه‌وی ڕابردوو كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ گشت یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ نێگه‌تیفن، ته‌نیا یاریزانی ناوبراو هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌یه‌.

 

پریسیچ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له‌ ژێر چاودێری ده‌بێت و به‌شداری هیچ مه‌ش و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نابێت تاكۆ پشكنینه‌كان نێگه‌تیف ده‌رده‌چن.





ئەم هەواڵە 3388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad