English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرگریکارێکی بەرشەلۆنە یانەکەی جێ دەھێلێت
2021-07-07 [04:45 AM]

ZNA- ھەولێر 


ساموێڵ ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی ھاوینەی گواستنەوەی یاریزانان یانەی کەتەلۆنی جێ بھێلێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، ئۆمتیتی چووە ژێر باری پاڵەپەستۆکانی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و بڕیاریداوە لەماوەی داھاتوو یانەکەی جێ بھێلێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، چەند مانگێگ لەمەوبەر ئۆمتیتی ئامادەنەبوو گوێ لەو قسانە بگرێت کە داوای لێدەکرد یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت ، بەڵام لە ئێستادا ئۆمتیتی ترسی ئەوەی ھەیە کە یانەی بەرشەلۆنە یەکلایەنە بۆندەکەی ھەڵوەشێنێتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر داھاتووی یاریزانەکە دەبێت . 

ئۆمتیتی بەھۆی پێکانە بەردەوامەکانی نەیتوانی پێگەی خۆی لە پێکھاتەی بەرشەلۆنە مسۆگەر بکات و ھەروەھا مووچە زۆرەکەی وای لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە کرد کە داوای لێبکەن یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad