English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەڕێگەی سیستمی خۆراكی خۆت لە خەمۆكی بەدورب
2021-07-20 [05:41 AM]

ZNA - هەولێر


سیستمی خۆراكی كاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر باری دەرونی، دەتوانیت لە رێگەی رێكخستنی سیستمی خۆراكیت باری دەرونیت باشتر بكەیت، ماڵپەڕی Times of India چەند هەنگاوێكی بڵاوكردوەتەوە بۆ چارەسەری خەمۆكی لەرێگەی سیستمی خۆراكی. 1. واز لە كاربۆهیدرات بهێنە كاربۆهیدرات مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ، قەڵەوی و شەكرە زیاد دەكات، هۆكارە بۆ خەمۆكی و نیگەرانی، هەربۆیە باشترە لێی دوربكەویتەوە. 2. واز لە شەكر بهێنە خواردنی شەكر و شیرینی وادەكات گۆڕانكاری لە باری دەرونی روبدات و توشی خەمۆكی بیت، دەتوانیت لەبری ئەوەی میوەی شیرین بخۆیت. 3. كافایین مەخۆ كافایین هۆكارە بۆ خەوزڕاندن، كە ئەمەش سترێس زیاد دەكات، باشترە وازیلێبهێنیت، ئەگەریش ناتوانیت دەستبەرداری بیت بڕێكی زۆر كەمی لێبخۆرەوە، لەبری ئەوە چای لیمۆ، نەعنا یان دارچینی بخۆرەوە. 4. چەوری لە خۆت دوربخەرەوە ئەو خۆراكانەی چەورییان بەرزە گرفتی دەرونی دروستدەكەن، بەتایبەت خەمۆكی، لەبری ئەوە گرنگی بە چەوری تەندروست بدە كە لە ئەڤۆكادۆ و زەیتی زەیتوندا هەیە. 5. دەستبەرداری خوێ بە خوێ كاریگەری لەسەر گورچیلە و كۆئەندامی دەمار دروستدەكات، هۆكارە بۆ خەمۆكی، سیستمی بەرگری تێكدەدات، توشی غازات دەبیت و كێشت زیاد دەكات، هەربۆیە گرنگە وازیلێبهێنیت.





ئەم هەواڵە 319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad