English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جاهیت شاهین یاڵچین رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "بێ نیشتمان" دەگێڕێت
2021-07-19 [01:12 AM]

ZNA – تاران


جاهیت شاهین یاڵچین ئەکتەری باکووری کوردستان لەگەڵ هانی گۆرانیبێژی کورد، لە فیلمی سینەمایی "بێن یشتمان" سێیەمین بەرهەمی بڵندی توورج ئەسڵانی، رۆڵی سەرەکی دەبینن کە لە رۆژی جەژنی قوربان لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

ئەم بەرهەمە لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد توورج ئەسڵانییە، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی ماد مووڤییە، بەرهەمی هاوبەشی رەز هەڵکەوت رەشید لە هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانە.

بڕیاروایە لە رۆژی جەژنی قوربان واتە 20ی ئەم مانگە و هەروەها لە رۆژانی دواتر لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش بکرێت و لە درێژەشدا لە سینەماکانی شارەکانی دیکەی وڵاتی عێراقیش پەخش بکرێت.

جاهیت شاهین یاڵچین لە 20 ئەپرێلی 1994 لە شاری ئامەد لە دایک بووە. شانۆگەری لە سەردەمی دواناوەندی دەستپێکرد و دوای ماوەیەک کار لە وڵاتی ئەڵمانیا، لە بواریی ئەکتەریدا بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینی و ماوەیەک لە ئەوروپا سەرقاڵی نواندن بوو. ئەو لەسەر وەرزشەکانی جۆدۆ، تیرووکەوان و ... کاریی کرد و ستایلی نواندنی خۆی بەهێزتر کرد.

یاڵچین لە فیلمی "14ی تێرمە" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد هاشم ئایدەمیر بە بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی توورج ئەسڵانی؛ رۆڵی سەرەکی بینی کە لە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستان لە 2017 خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێنا. لە 2018 لە دووهەمین بەرهەمی بڵندی خۆیدا وەکوو ئەکتەر لە فیلمی سینەمایی "9.75" لە دەرهێنانی ئۆلۆک بایراکتار رۆڵی بینی. ئەم فیلمسازە دەرهێنانی بۆ پڕۆژە سەرکەوتووەکانی تەلەڤیزیۆنی تورکیا لەوانە: زنجیرە دڕامای "ئیزێل" Ezel لە ئەستۆدا بووە.


"جاهیت شاهین یاڵچین" لە زنجیرە دڕاما ناودارەکانی تورکیا وەکوو ئەکتەر رۆڵی بینیوە و لە 2021 لە زنجیرە درامای "هەرجایی" درەوشایەوە و بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتنەکانی خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتییدا، بەو شانۆگەریانەی کە لەسەر تەختی شانۆ پێشکەشی کردوون؛ شانازییەکی زۆری بەدەستهێناوە و لە زۆربەی بەرهەمە شانۆییەکاندا بە ناونیشانی دراماتۆلۆژ، ئەکتەر و دەرهێنەر بەشدارییەی سەرکەوتوانەی بووە.


مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad