English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌ جیهان دروست كرد كه‌ به‌ سیسته‌می موگناتیسی كار ده‌كات
2021-07-21 [10:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وڵاتی چین كۆتایی به‌ دروستكردنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك هێنا كه‌ پشت به‌ ته‌كنه‌لۆژیای گواستنه‌وه‌ی موگناتیسی ده‌به‌ستێت، به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ ئێستادا به‌خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌سه‌ر رووی زه‌وی داده‌نرێت.

به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی "شنگكوا"ی چینی رۆژی سێشه‌ممه‌، كه‌ تیایدا هاتووه‌، شه‌مه‌نده‌فه‌ری له‌راده‌به‌ده‌ر خێرای موگناتیسی چینی هێڵی به‌رهه‌مهێنانی به‌جێهێشت، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و خێراییه‌ی بۆ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ دروست كراوه‌ ده‌گاته‌ 600 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا، تاكو ئێستا هیچ ته‌نێكی خێراتر به‌مشێوه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان دروست نه‌كراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ وتیشی، سیسته‌می نوێی گواستنه‌وه‌ی موگناتیسی بۆ یه‌كه‌م جار له‌ شاری چینگداوی كه‌ناراوی له‌هه‌رێمی شاندۆنگی چین خرایه‌روو.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی كۆمپانیای كاروباری هێڵی ئاسنینی چینی "CRRC" وڵاتی چین خودی خۆی ئه‌و سیسته‌مه‌ی په‌ره‌پێداوه‌، كه‌ به‌ نوێترین ده‌ستكه‌وتی ته‌كنه‌لۆژی له‌ بورای گواستنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنین داده‌نرێت.

 

CNN





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad