English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... كه‌سێك له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قامی سالم ته‌قه‌ ده‌كات، دواتر دەستگیرده‌كرێت
2021-07-21 [01:21 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەسێکیان دەستگیر کرد کە لە شەقامی سالم تەقەی کردووە، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "دوای ئەوەی کاتژمێر 2:25 خولەکی شەوی ڕابردوو کەسێک ئۆتۆمبێلەکەی لەناوەڕاستی شەقامی سالم بەنایاسایی رادەگرێت و تەقە دەکات، دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنەکە و توانیان کەسەکە دەستگیر بکەن، ھەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێل و دەمانچەی تۆمەتبارەکەدا کە تەقەی پێ کردبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێستا تۆمەتبار (د، أ، م لەدایکبووی 1982) بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".





ئەم هەواڵە 2356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad