English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئامادەکارى بۆ وەرگرتنى زۆرترین ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا دەکات
2021-07-21 [01:24 AM]

ZNA-هەولێر


ئامادەکاریيەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی هەڵکشانی رێژەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر دەستیپێکرد و پلانێک بۆ وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی توشبوانى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندا دادەنرێت.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21-7-2021 ، بە ئامادەبونى د.سامان به‌رزنجی  وەزیرى تەندروستى ، کۆبوونەوەى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان بۆ ئامادەکاری و خستنەبواری جێبەجێکردنی پلانەکانی وەرگرتنی زۆرترین ژمارەی نەخۆشانی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.
 له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌، کردنەوەی نەخۆشخانەی زیاتری تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبوانى کۆرۆنا، بەشێکە لە پلانى پێشوەختە بۆ بەرەنگاربونەوەی شەپۆل و هەڵکشانی ئێستای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە بە خێرایی و ئاستێکی بەرز دستیپێکردوە.
هاوکات لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى وەزیرى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى هەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکان،  بڕیاردراوە ریزبەندى نەخۆشخانەکان بکرێت بەپێى ئامادەییان بۆ وەرگرتنی توشبوانى کۆرۆنا و پێداویستیەکانی دەرمان و پزیشکی و ئامێر و کارگە و پێداویستیەکانی ئۆکسجین.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad