English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەسی دیکە لە خۆپێشاندانی باشووری ئێران کوژران
خۆپێشانان لە خووزستانی ئێران
2021-07-21 [03:00 AM]

ZNA- هەولێر


 دو گەنجی دیکە لە خۆپێشاندانی بێ ئاویی باشووری ئێران بە دەستڕێژی هێزی ئەمنی کوژران.

سەرچاوەی هەواڵ لە ئێران بڵاویانکردەوە، بۆ شەشەم شەو لە زیاتر لە ١٠ شاری پارێزگای خووزستان، لە باشووری خۆرئاوای ئێران، خۆپیشاندان بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە بەڕێوەچوو.

 لە ئەنجامی توندوتیژیی سەرکوتکردنی ئەم خۆپێشاندانانە، دوو گەنجی شاری ئیزە بە گولـلەی هێزی ئەمنیی ئێران کوژران و بەمەش ژمارەی خۆپیشاندەرانی کوژراو لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا گەیشته پێنج کەس.

هەروەها ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران برینداربوون، بەڵام لەترسی ئەوەی دەستگیر نەکرێن، نەچوونەتە نەخۆشخانان.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad