English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو سەربازی سوپای عێراق لە هێرشی داعش‌دا کوژران
2021-07-21 [03:26 AM]

​ZNA- هەولێر


لە هێرشێکی داعشدا لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین، دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەم هێرشە بۆ سەر بارەگای فەوجی دوو، لە لیوانی ٦٦ی سوپا، لە ناوچەی متێبیجەی رۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین روویداوە و بووەتە هی کورژان و برینداربوونی ٥ سەرباز.

دوای هێرشەکەش هێزێکی زۆر گەیشتووەتە ناوچەکە و چەکدارانی داعشیش بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.





ئەم هەواڵە 148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad