English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستیی جیهان لێدوانێکی مەترسیدار لەسەر کۆرۆنای دەلتا دەدات و کاتی بڵاوبوونەوەی دیاری دەکات
2021-07-21 [07:53 AM]

ZNA_ هەولێر


رێکخراوی تەندروستیی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە هۆشداریی دا لە کۆرۆنای دەلتا و دەڵێت لە چەند مانگی داهاتوودا ئەو گۆڕدراوەی کۆرۆنا باڵ بەسەر جیهاندا دەکێشێت.

رێکخراوەکە دەڵێت کە 75٪ ئەو کەسانەی دووچاری کۆرۆنا بوون، گۆڕدراوی دەلتا بەرۆکی گرتوون  تەنگا لەماوەی هەفتەی رابردوودا لە 13 وڵاتی تر بڵاوبووەتەوە و کۆی وڵاتانی تووشبووش بە دەلتا گەیشتووەتە 124 وڵات، کۆرۆنا سەرەکییەکەش کە بە ئەلفا ناسراوە ئێستا لە 180 وڵاتدا هەیە.
لێپرسراوانی رێکخراوەکە دەڵێن ئەگەری زۆرە لە چەند مانگی داهاتوودا دەلتا جێگەی هەموو کۆرۆنا گۆڕدراوەکانی تر بگرێتەوە و داوای کردووە بە هەمان خۆپارێزییەکانی پێشوو لە بەکارهێنانی ماسک و پاراستنی ماوەی کۆمەڵایەتی، مرۆڤ خۆی لەم ڤایرۆسە کوشندەیە بپارێزێت کە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 169جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad