English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌
2021-07-21 [09:27 AM]

ZNA_ هەولێر


له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوێكی ته‌قه‌كردن، په‌یوه‌ندی به‌ پاسی گه‌شتیارانه‌وه‌ نه‌بووه‌ و مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای ( کەرکووک - هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێرەوە

سەبارەت بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال  میدیا بڵاوبوویتەوە و وا باسدەکرێت کە رێگری لە هاتنی گەشتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە، ئاگاداری هەموولایەک دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە گەشتیارانەوە نەبووە و رووداوەکە بەم شێوەیە بووە کە رۆژی هەینی رێکەوتی 2021/7/16، مەفرەزەیەکی هێزەکانی ئاسایش لەسەر رێگای ( کەرکووک- هەولێر) بە مەبەستی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی هەڵاتوو لە یاسا بەناوی (ا.ص.ا) ناچار بە تەقەکردن دەبن .

دووپات دەکەینەوە کەئەم رووداوە هیچ پەیوەندییەکی بە خوشک و برا گەشتیارانەوە نەبووە و هاتنی گروپە گەشتیارییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان بە بێ گرفت بەردەوامە.

لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە  بەردەوامە و هەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە کانمان لە ئەرکدان بۆ دابینکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر بۆ گشت هاوڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر

2021/7/21





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad