English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
2021-07-21 [10:19 AM]

ZNA- ھەولێر


 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدۆییەک لە سۆشیال میدیا کە گوایە ڕێگری لە پاسێکی گەشتیاران کراوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە لە ڕۆژانی جەژندا هیچ ڕووداوێکی لەمشێوەیە ڕووی نەداوە و ئەم گرتە ڤیدۆییە هی چەند ڕۆژێک بەر لە جەژن بووە بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە بەپێی ماددە (٤٣٢) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو لە بنکەی پۆلیسی گوێڕ و هێزەکانی ئاسایش دەستگیریان کردووە و ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کراوە، بنکەی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتبار ڕێکخستووە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر تۆمەتبار ڕاگیراوە، کە دوای وەرگرتنی ڕێکارەکان، ڕەوانەی شوێنی مەبەست دەکرێت.
ئێمە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان کە شاری هەولێر دەرگایەکی کراوەی هەیە بەڕووی گەشتیاران، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمساڵ زۆرترین گەشتیارانی ناوەڕاست و خواروی عیراق سەردانی شاری هەولێریان کردوە.
دووپاتیشی دەکەینەوە، هەموو هێزە ئەمنییەکانی هەولێری پایتەخت بە یەک تیم کار دەکەین و بۆ پاراستنی ئەمنیەتی شاری هەولێر، شەو و ڕۆژ چاوکراوەین و لە ئەرکداين.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad