English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كرملين: بارودۆخی عێراق و ئه‌فغانستان ته‌واو جیاوازه‌
2021-07-27 [12:57 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی روسیا دیمتری بیكۆڤ، رایگه‌یاند، كرملین وای ده‌بینێت كه‌ بارودۆخی عێراق و ئه‌فغانستان زۆر له‌یه‌كتر جیاوازه‌، وتیشی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ نییه‌ به‌راودر له‌ نێوانیان بكرێت.

بیسكۆڤ به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، پێشتر نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا لێدوان هه‌بوو كه‌وا پێویست ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی خێرا یان له‌سه‌رخۆ عێراق به‌جێبهێڵرێت.

بیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بارودۆخی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان به‌ته‌واوی جیاوازه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا كه‌ سه‌رۆكی روسیا پێشوازی له‌ كشانه‌وه‌ی هێزی بیانی له‌ عێراق ده‌كات، بیسكۆڤ وتی، "با كاره‌كه‌ به‌مشێوه‌ دابنێین، بارودۆخه‌كه‌ به‌ته‌واوی جیاوازه‌، زۆر قورسه‌ لایه‌نی له‌یه‌كچو له‌نێوانیان بدۆزرێته‌وه‌، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ ده‌یڵێمه‌وه‌، هه‌موومان حه‌ز ده‌كه‌ین، ململانێكان له‌ ناوچه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه‌.

پێشتر سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لە کۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق مستەفا کازمیدا ڕایگەیاند لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق کۆتایی د‌ێت.

لەمیانەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا لە کۆشكی سپی، بایدن لە پاڵ سەرۆک وەزیری عێراقدا وتی ئەرکی نوێی هێزەکانی ئەمەریکا " پێدانی مەشق و ڕاوێژ و یارمەتیدان دەبێت لە کۆتای هێنان بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام تاوەکو کۆتای ساڵ چیتر ئەرکی سەربازیی شەڕکردنمان نامێنێت."

بایدن ڕەتی کردەوە ئاماژە بە ژمارەی ئەو هێزانە بدات لە عێراقدا دەمێننەوە کە لە ئێستادا نزیکەی 2500 سەربازی ئەمەریکی لەو وڵاتەدا بوونیان هەیە.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad