English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق: هاوردەکردنی ڤاکسینی فایزەر بۆ عێراق هەشت هێندە زیاد دەکات
2021-07-28 [11:19 AM]

ZNA — هەولێر


 حکومەتی عێراق چەند گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر واژوو دەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت، "پێشتر هەفتانە 50 هەزار پێکوتەی دژە کۆرۆنامان وەردەگرت، لە قۆناخی داهاتوودا هەفتانە زیاتر لە 400 هەزار پێکوتە وەردەگرین". مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە مەبەستی سەرۆکایەتیکردنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی ئەمریکا - عێراق لە واشنتنە، سێشەممە 27-08-2021 لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ میدیای فەرمی عێراق رایگەیاند، ئەمریکا نزیکەی 500 هەزار ڤاکسینی کۆرۆنای پێشکێشکردوون کە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەگەنە عێراق. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوزیرانی عێراق رایگدەیێنێت، "پلانێکیشمان هەیە کە لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا دەست دەکەین بە کوتانی خەڵک تاوەکو زۆرترین رێژەی پێدانی پێکوتە تۆمار بکەین.. ئەمە بابەتێكی گرنگە و پەیوەندیی بە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە هەیە". دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی عێراق نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات، رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا تووندتر بکرێن، هەروەها لایەنە تەندروستییەکان و وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش رادەسپێرێت کە مەلەوانگە سەیرانگە و هۆڵە وەرزشییەکان دابخەن. کۆرۆنای جۆری دەلتا مەترسییەکی نوێیە کە لە بەشێک لە وڵاتەکان رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە پەتاکە بەرزکردووەتەوە، کۆمپانیای فایزەر رایدەگەیێنێت، ڤاکسینەکەیان دژی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا بە رێژەی ٪88 کاریگەرە.





ئەم هەواڵە 1108جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad