English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‎هێلكه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش
2021-07-28 [01:31 AM]

ZNA - هەولێر


  ‎هێلكه‌ چه‌ندین پرۆتین و مادده‌ی سوودبه‌خشی تێدایه‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها به‌وهۆیه‌ی هێلكه‌ زیاتر له‌ به‌یانیاندا ده‌خورێت ئه‌وا سووده‌كه‌ی زیاتره‌ بۆ جه‌سته‌، به‌وپێیه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ درێژایی شه‌و نان ناخۆن و ده‌خه‌ون، كاتێك به‌یانیان هێلكه‌ ده‌خۆن بڕێكی پێویست مادده‌ پێویسته‌كان به‌ جه‌سته‌یان ده‌ده‌ن و ته‌واوی رۆژه‌كه‌ چالاك ده‌بن. ‎به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر سووده‌كانی هێلكه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ به‌ خواردنی هێلكه‌ چه‌ندین مادده‌ی پێویست به‌ جه‌سته‌ ده‌به‌خشرێت و هه‌روه‌ها بۆ دابه‌زاندنی كێش زۆر به‌سووده‌، به‌وپێیه‌ی چه‌وی ده‌سوتێنێت به‌تایبه‌تی چه‌وری ورگ. هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ران رێنمایی ده‌ده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره‌و ئاره‌زووی لاوازبوون ده‌كه‌ن ئه‌وا به‌یانیان هێلكه‌ بخۆن. ‎هه‌روه‌ها رێنماییش ده‌ده‌ن كه‌ زیاتر گرنگی بده‌ن به‌ هێلكه‌ی كوڵاو به‌وپێیه‌ی سوودی زیاتره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕی ته‌واوی مادده‌ی پێویست بۆ جه‌سته‌ دابینده‌كات و پێویست به‌ خواردنی زۆری جۆره‌كانی تر ناكات بخورێت له‌پێناو وه‌رگرتنی پرۆتین و مادده‌ سوودبه‌خشه‌كان.





ئەم هەواڵە 1120جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad