English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنیمەیشنی The Boss Baby بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات
2021-07-29 [02:22 AM]

ZNA – هەولێر


داهاتی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن The Boss Baby لە سینەماکانی
جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە بەناوی The Boss Baby: Family Businessیە و لە 2
تەمموز بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکاندا 48 ملیۆن و 984 هەزار دۆلاری
ئەمریکییە.

داهاتی ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 45 ملیۆن و 288 هەزار
دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا سێ ملیۆن و 696 هەزار دۆلارە.

لەلایەکی دیکەوە ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە هەڵسەنگاندنێکدا بە بەشداری 64
رەخنەگری سینەمایی تەنیا 64٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.

لەم بەرهەمەدا ئالیک بالدوین، پاتۆن ئۆزۆوالت، ستیڤ بۆشیمی، لیزا کۆدرۆ و
جیمی کیمێل بە دەنگ رۆڵی کارەکتەرەکانی نێو فیلمەکە دەگێڕن و لە دەرهێنانی
تۆم ماکجراسە.





ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad