English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Annette لە سینەماکانی بەریتانیا نمایشدەکرێت
2021-07-29 [04:43 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Annette کە براوەی ئەمساڵی خەڵاتی چڵە خورمای زێڕینە، لە 3
ئەیلوولی ئەمساڵ لە سینەماکانی بەریتانیا نمایشدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە لە 6 ئابی داهاتوو فیلمی سینەمایی Annette لە
فێستیڤاڵی فیلمی میلبۆرن نمایشبکرێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە چیرۆکی هێنری ئەکتەری کۆمێدی و ئان
گۆرانیبێژی ناسراو دەکات، ئەوان هاوژینی یەکدین و ژیانێکی نموونەیی بەسەر
دەبەن، بەڵام کاتێک منداڵی یەکەمیان لە دایک دەبێت، هەموو شتێک لە
ژیانیاندا دەگۆڕێت.

ئەم بەرهەمە سینەماییە چەندین گۆرانی ئۆرجیناڵ لەخۆدەگرێت کە لەلایەن
گرووپی Sparksـی ئەمریکییەوە بەرهەمهاتوونە.

74مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کان لە 6-17 ئەم مانگە لە شاری کان
لە فەرەنسا بەڕێوەچوو.





ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad