English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە گوندی گەزنە دوو برا کوژران
2021-07-30 [11:38 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەلێت شەوی هەینی ڕێکەوتی (٣٠/٧/٢٠٢١)، کاتژمێر (٨:٥٠) خولەکی شەو ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی (گەزنە) سەر بە ناحیەی بەحرکە ڕوویدا لەو رووداوەدا دوو برا کوژراون .


مقەدەم ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەر دوای روداوەکە دەست بەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت دوو برا بەناوەکانی (سەروەر سۆران)، تەمەن (٢٨) ساڵ، (ڕابەر سۆران)، تەمەن (١٨) ساڵ، کوژراون.


ھۆگر عەزیز گوتیشی بۆ ئەم مەبەستە پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینە ڕوو.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad