English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پارێزگارى هه‌ولێر، بەبۆنەی (38)مين ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان
2021-07-31 [12:30 PM]

ZNA-هەولێر



بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ یادی ڕۆژێكی تاریكە لە مێژووی گەلەكەماندا، (38) ساڵ لەمەوبەر لە 31ی7ی 1983، ڕژێمی فاشی و دیکتاتۆری بەعس بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە هەشت هەزار پیاوی بارزانیی لە پیر و گەنج، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵانه‌وه‌ هەتا بەساڵاچووی نەوەت ساڵەى راپێچی بیابانەكانی باشووری عێراق كرد و كۆمه‌ڵكوژى كردن، ئەنفالی بارزانییەکان دەستپێکی شاڵاوێكى رەگەزپەرستانەی رژێمی بەعس بوو دژ بە خەڵکی کوردستان و ئەڵقەیەك بوو لەو زنجیرە كارەسات و قوربانییەی بەسەر گەلی كوردستانیدا هێنا، کە دواجار ئەنفالکردنی ناوچەكانی گەرمیان و بادینان و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ناوچەی تری کوردستانی بەدوا داهات.

دەڤەری بارزان كه‌ بەدرێژایی مێژووی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی گەلەکەمان، بە دەیان جار دووچاری وێرانکردن و سووتاندن و کۆمەڵکوژی هاتووه‌، كه‌ دواترینیان جینۆسایدکردنی هەشت هەزار بارزانی بوو، کە ئەوەش تاوانێکی دیکەی گەورە و خاڵێکی ڕەش بوو لەمێژووی دەسەڵاتداریەتی ڕژێمی بەعس كه‌ ئەوەی لەدەسەڵاتی هات ئه‌نجاميدا بۆ سڕینەوەی نەتەوەی کورد، بەڵام سەرباری هەموو ئەو تاوان و زوڵم و ستەم و زۆردارییە، نەیتوانی تێکۆشان و خۆڕاگری و بەرگری ده‌ڤه‌رى بارزان و گەلەکەمان کپ بکاتەوە و گەلی کوردستان و ده‌ڤه‌رى بارزان بەسەربەرزی مایەوە.

له‌كاتێدا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ شكۆوه‌ يادى (38) ساڵه‌ى جینۆسایدکردنی هەشت هەزار بارزانی به‌بير ده‌هێنينه‌وه‌، سڵاو و رێز بۆ خێزان و كه‌سوكاريان ده‌نێرين و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ينه‌وه‌ ئه‌وان کەس و کاری ئێمه‌ن و شایستەی هەموو جۆره‌ خزمەت و ئاوڕدانەوەیەکن.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان، سڵاو لە خۆڕاگری و ئازایەتیان
بژی كورد، بژى كوردستان
نەمری بۆ شەهیدان

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2020.7.31





ئەم هەواڵە 475جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad