English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات
2021-07-31 [12:53 PM]



کۆنسولی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری لە سەردانێکدا بۆ وەزارەتی کارەبا رایگەیاند هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە رێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن.

کەمال محمدساڵح، وەزیری کارەبا، ئامادەیی وەزارەت بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئیمارات لە کەرتی کارەبای هەرێم دەربڕی.

وەزارەتی کارەبا لە رێگەی وەبەرهێنانەوە  75 مێگاوات کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەرهەم دەهێنێت.

کۆنسولی ئیمارات بە گرنگ نرخاندنی هەوڵەکانی بنیاتنانی ژێرخانی کارەبای هەرێم وتی: جیاوازییەکی بەرچاو لە ئاستی پێدانی کارەبا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق هەیە.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad