English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان
2021-07-31 [01:43 AM]

ZNA : هەولێر


گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ 38ه‌مین ساڵیادى جینۆسایدكردنى بارزانییه‌كان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31/7/2021، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر گەورەترین تاوان بەرامبەر گەلی کورد تێدەرپەڕێت کە ئەویش جینۆسایدی بارزانییەکان بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی رووخاو".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "كوردبوون، تەنها هۆکاری کۆمەڵکوژی و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو لە بیابانەكانی باشووری عێراق، ئەمەش لەگەڵ کارەساتە تاڵ و ناخۆشەکانی وەک شاڵاوەکانی دیکەی ئەنفال و كیمیابارانکردنی هەڵەبجە و وێرانكردنی هەزاران گوند و شارەدێی كوردستان، هەمووی بە ئامانجی نەهێشتنی شووناسی کورد بوو کە دواجار بووە خەون، نە بۆ ڕژێمی بەعسی ڕووخاو هاتە دی و نە بۆ هیچ دوژمنێکی دیکەی کوردیش دێتە دی".

گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە خزمەتكردنی زیاتری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و دڵخۆشە بەوەی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ئەنفالكردنی گەلی كوردستانی بە جینۆساید و تاوانی جەنگ ناساندووە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا حکوومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری قوربانییانی نەكردووەتەوە کە ئەركێکی ئەخلاقی و یاساییە".

د. جووتیار عادل ده‌شڵێت: "بە دەرفەتی دەزانین لێرەدا، یاد و یادەوەری قوربانییانی جینۆسایدی بارزانییەکان و هەموو قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس و شەهیدانی کوردستان بەرز و زیندوو ڕابگرین".





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad