English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی کرد
2021-07-31 [03:29 AM]

ZNA : هەولێر


ئەمڕۆ شەممە 31ی7ی2021، لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی بە سەرۆكایەتیی مەحمود حوسێن ڕەزا ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبی ئومەی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕێگەگرتن لە قووڵتربوونی قەیرانەكان.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان كرایەوە.





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad