English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پشووەکانی پەرلەمان
2021-07-31 [04:53 AM]

ZNA- ھەولێر 


دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٧/٣١، پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆتایی خولی بەھارەی خۆی ڕاگەیاند، لە سۆشیال میدیا لەلایەن کەسانێکەوە بێئەوەی لە بابەتەکە بگەن، پۆست و توانجی ناڕەوا ئاراستەی پەرلەمان دەکرێت.


لێرەدا بە پێویستی دەزانین ڕوونی بکەینەوە کە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵێکدا دوو وەرزی یاسادانانی ھەیە کە پێی دەڵێن وەرزی بەھارە و وەرزی پاییزە، کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھاوشێوەی ھەموو پەرلەمانەکانی تری جیھان ڕێکخراوە و دیاری کراوە، ئەو پشووەش مانای ئەوە نییە کە دەرگای پەرلەمان دابخرێت و بچنەوە ماڵەوە، نەخێر، بەڵکو تەنیا دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمان لەو ماوەیەدا ئەنجام نادرێن، لە کاتی پێویستیشدا دەتوانێ دانیشتنی نائاسایی ئەنجام بدات بۆ ھەر پرسێک کە گرنگ بێت، لەو ماوەیەشدا دەستەی سەرۆکایەتیی لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و لیژنەکانیش لە ئەرک و بەدواداچوونەکانی خۆیان بەردەوام دەبن.

پشووی پەرلەمان بە پێی پەیڕەو دەبوایە لە مانگەکانی (٧) و (٨) بووایە، بەڵام پێشتر دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەبەر پێویستی بۆ ماوەی مانگێک وەرزی یاسادانانی درێژ کردەوە.


                     سامان احمد بکر
         بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمان
                      ۳۱ی ۷ی ۲۰۲۱





ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad