English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر ... دوو كه‌س ده‌ستگیر كران و دەستیش بەسەر 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
2021-07-31 [05:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانیش ئاشكرای كرد، لە شاری هەولێر دەستبەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا و دوو تۆمەتباریش دەستگیرکراون کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

 لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند، کاژێر 12:40 شەوی 30 ئه‌م مانگه‌ و دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران، تواندرا لەنێو شاری هەولێر دەستبگیرێت بەسەر 10 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاک).

به‌پێی راگەیێندراوەکە، دوو تۆمەتباریش بە ناوەکانی (م. س. ک) و (خ. س. ک) دەستگیرکراون کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و دانیشتووی هەرێمی کوردستانن.

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددەی هۆشبەر رەوانەی دادگە کراون و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad