English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبان: سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئه‌فغانستان كۆتایی هاتووه‌
2021-08-02 [12:45 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بزوتنه‌وه‌ی تالیبان رایگه‌یاند، سه‌رده‌می سه‌رۆكی ئێستای ئه‌فغانستان "ئه‌شه‌رف غه‌نی" كۆتایی هاتوه‌، ژیانی هێنده‌ درێژ نابێت، شه‌ڕ ڕابگه‌یه‌نێت.

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان، زه‌بیحوڵا موجاهید، له‌ تویته‌رێك نوسیوه‌یه‌تی، وته‌كانی ئه‌شره‌ف غه‌نی گاڵته‌جارییه‌، هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆلكردنی مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخه‌كه‌ی جێگه‌ی داخه‌، ژیانی غه‌نی هێنده‌ درێژ نابێت تاكو به‌ راگه‌یاندنی شه‌ڕ و ئاراسته‌كردنی تۆمه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ ڕا بگات.

وتیشی، "سه‌رده‌می ئه‌و كۆتایی هاتووه‌، به‌ویستی خودا."

پێشتر سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئه‌شره‌ف غه‌نی له‌ وتارێكی له‌ په‌رله‌مان وتی، تالیبان به‌به‌راورد به‌ پێشتر توندوتیژتره‌، ئاره‌زووی چاره‌سه‌كردنی ئاشتیانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆیان نییه‌، تاكو بارودۆخه‌كه‌ له‌مه‌یدانی شه‌ڕ ده‌گۆڕێت.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad