English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامەنەیی بڕیاری دەست بەكاربوونی سەرۆك كۆماری دایە ڕەئیسی
2021-08-03 [09:13 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە رێبەری ئێران عەلی خامەنەیی، بڕیاری بە سەرۆک کۆماربوونی دایە ئیبراهیم رەئیسی و ئەوی وەک سەرۆک کۆماری خولی سێزدەیەم دیاری كرد.

رێوڕەسمی پێدانی بڕیاری سەرۆک کۆماری بە ئیبراهیم رەئیسی لە مەزارگەی خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێران بەڕێوەدەچێت.

ئیبراهیم رەئیسی دوای ئەوەی بڕیاری سەرۆک کۆماری لە رێبەری ئێران وەردەگرێت، رۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە سوێندی یاسایی دەخوات و وەک هەشتەمین سەرۆککۆماری ئێران بە فەرمی دەستبەکار دەبێت.

دوای هەڵبژاردن و بەدەست هێنانی زۆرترین دەنگی دەنگدەران، دەبێت  رێبەری ئێران بڕیاری دەستبەکاربوون بۆ سەرۆک کۆمار دەربكات ئەگەرنا دەنگی خەڵک هیچ كاریگەری نابێت.

بەپێی دەستووری ئێران، دوای ئەوەی کە لە هەڵبژاردندا بەربژێرێک زیاترین دەنگەکانی هێنایەوە، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور دەبێت ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند بکات و دوای ئەویش دەبێت رێبەری ئێران بڕیاری سەرۆککۆماربوون بۆ بەربژێر براوەکە دەربکات.

بەپێی ئەو بڕیارە رێبەر تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆک کۆماریی، چاودێریی بەسەر سەرۆککۆمارەوە دەکات و ئەگەر سەرۆککۆمار لە چوارچێوە دیاریکراوەکان لابدات، رێبەر دەتوانێت رەوایەتی لە سەرۆک کۆمار وەربگرێتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad