English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ: جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال
2021-08-03 [04:11 AM]

ZNA-ھەولێر



وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دھۆک گوتی: "جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال تاکە رێگایە بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، ئەو چەکدارانەی ئێستا لە شنگالن دەبێ ئەوێ جێبھێڵن، چونکە تاکە بەربەست لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ئەو چەکدار و ‌ھێزانەن کە بە نا یاسایی لەوێ جیگیر کراون".

گوتیشی: "ھیواخوازین لە ماوەیەکی نزیکدا رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت و ئەو خەڵکەی ئاوارەبوونە بە سەربەرزی بگەڕێنەوە شنگال، خاڵی گرنگ ئەوەیە شنگال ئاوەدان بکرێتەوە، ھەردوو سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق تیمێکی ھاوبەش پێکبێنن، لە وڵاتانی کۆمەک بەخش ھاوکاری کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ خەڵکی شنگال دابین بکرێن و خەڵک بگەڕێتەوە شنگال".

وەزیری ناوخۆ، جەخیکردەوە: "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال، پێویستە حکومەتی عێراقیش ئامادەیی خۆی دەربڕیت، بۆ پێکھێنانی تیمێکت ھاوبەش لەگەڵ حکومەتی ھەرێم".





ئەم هەواڵە 619جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad