English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ماڵئاوایی لە نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر و باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد
2021-08-03 [04:15 AM]

ZNA-ھەولێر




پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٨/٣ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دوای بەکۆتاھاتنی ئەرکەکەیان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، بە جیا پێشوازی لە ھەریەکە لە ڤانسانت گیووم پووپوو، نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر و ڤێسا ھاککینن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.


لە دیداریاندا  نێچیرڤان بارزانی وێڕای ماڵئاوایی، سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی ھەردووکیان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق نیشان دا و دەستخۆشی لێکردن، ھەروەھا لە ئەرکی تازەیاندا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لای خۆیانەوە نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر و باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندارەکانی ھەرێمی کوردستانیان کرد بۆ ئەو ھاوکاری و پشتگیرییەی لە ماوەی بەڕێکردنی ئەرکیاندا لێیان کراوە و پابەندیی یەکێتیی ئەورووپا و فینلەندایان بە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لەگەڵ نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە ھەولێر  نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پابەندیی ھەرێمی کوردستان بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان و ئازادیی ڕادەربڕین و باشتکردنی کاری دادگاکان و دەسەڵاتی دادوەری کردەوە و لەمبارەیەوە سوودوەرگرتنی ھەرێمی کوردستانی لە ئەزموونی یەکێتیی ئەورووپا بە پێوست زانی.

تاوتوێکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جۆرە گۆڕاوەکەی ناسراو بە دەڵتا کۆرۆنا، دۆخی ھەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی تیرۆر و ھەڕەشەکانی داعش، ڕۆڵی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و فینلەندا لە ھەرێمی کوردستان و عیراق، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکان بوو.





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad