English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پێشمەرگە به‌ سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆك بارزانى ڕۆڵى قاره‌مانانه‌ى له‌ به‌رگریكردن لە کوردانی ئێزدی بینى
2021-08-03 [04:32 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئه‌وه‌ى داعش به‌سه‌ر ئێزدییه‌كانى هێناوه‌، له‌ڕووى مرۆڤایه‌تییەوە هه‌موو جیهانى نیگه‌ران کرد، پێشمەرگە بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، ڕۆڵێكی قارەمانانەی لە بەرگریكردن لە كوردانی ئێزدی بینیوە.

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئەندامی په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند:  3ی ئابی 2014، یادی رۆژێكی ره‌ش و خه‌مناكه‌ له‌ مێژووی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌ له‌م رێکەوتە و رۆژانی دواتر، تیرۆریستانی داعش دوور له‌ هه‌موو به‌ها مرۆییه‌كان، هێرشێكی دڕندانه‌یان كرده‌ سه‌ر قه‌زای شنگال و كچ و ژنانی كوردانی ئێزدییان به‌ بارمته‌ برد و پیاو و گه‌نجانیشیان زینده‌به‌چاڵ كرد.

ئەندامی په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: به ‌درێژایی مێژوو، کوردانی ئێزدی نه‌هامه‌تییان دیوه‌ و به‌رگرییان له‌ بوون و كو‌لتووری خۆیان كردووه‌، له‌ كاتێكدا به‌شێكی دانه‌بڕاوی گه‌لی كوردستانن و به‌ هیچ شێوه‌یەك له‌ كوردستان دانابڕێن، كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌م جاره‌شیان به‌شێكی دیكه‌یه‌ له‌و كۆمه‌ڵكوژی و جینۆسایده‌ی، به‌ درێژایی مێژوو ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كوردستان و كوردانی ئێزدی كراوه‌".

وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی گووتیشی: لە یادكرنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌دا، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌ قاره‌مانیه‌تی و به‌رخۆدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی سه‌رۆك مەسعود بارزانی بكه‌ین، كه‌ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش ویستیان بیڕووخێنن و له‌ناوی به‌رن، پێشمه‌رگه‌ پاراستی و دووباره‌ بونیادی نایه‌وه‌، ھه‌ر له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌یه‌ش بوو، په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ ( 3)ی نائاسایی خۆیدا، له‌ ڕێكه‌وتی 2019/8/3، رۆژی 3ی ئابی 2014ی وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیی کوردانی ئێزدیی دیاری كرد".

ھەروەھا وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی، ئەندامی په‌رله‌مانى كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و قوربانییه‌كانی، ئێستا ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ په‌سندكردنی پرۆژه‌یاسایەك بۆ دانانی دادگای تاوانەكانی تایبه‌ت به‌ تاوانه‌كانی داعش، بۆ دادگاییكردنی ھه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه‌ی تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تییان كردووه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad